نەورۆز بەرامبەر نەجەف یەکسان بوو
964+
یادگار محەمەد-سلێمانی
لە یارییەکانی گەڕی 25-ی خولی یانە پلە نایابەکانی عێراق، لە کەشێکی باراناویدا، یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای سلێمانی میوانداری یانەی نەجەفی کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە، یاریزانانی نەورۆز بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و هەر لە سەرەتاوە مەترسیان لەسەر گۆڵی تیپی میوان دروستکرد، بەڵام بە پێچەوانەی ئاستی یارییەکە لە خولەکی 34 یانەی نەجەف لە رێگەی مەهدی کامل گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
گێمی دووەمی یارییەکە، راهێنەری نەورۆز گۆرانکاری لە پێکهاتەی یاریزانان ئەنجامداو بەمەش یانەی نەورۆز هێرشەکانی چڕکردەوە، دوو خولەک بەر لە تەواوبوونی یارییەکە، ناوبژیوان سزایەکی لە سوودی نەورۆز هەژمارکرد.
ئۆکیکۆ تۆبی یاریزانی پیشەگەری نەیجیری سەرکەوتوانە سزاکەی جێبەجێیكرد و گۆڵی یەکسان بونەوەی بۆ نەورۆز تۆمارکرد و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی