لە یاریگای خۆی
دهۆك بەرامبەر تەڵەبە دۆڕا
964+
هێژین فەتاح-دهۆك
لەگەڕی 25-ی خولی نایابی عێراق، یانەی دهۆك بە گۆڵێك لە گۆڕەپانی خۆی بەرامبەر یانەی تەڵەبە دۆڕا.
لە گێمی یەكەمدا و لە خولەكی 19 یاریزانانی یانەی تەڵەبە توانیان گۆڵێك تۆمار بكەن.
لە گێمی یەكەمدا، یاریزانانی یانەی دهۆک دوو هەلی زێڕینیان لەدەستدا.
لە گێمی دووەم و خولەكی 51-دا هەلی لێدانێکی سزا بۆ یانەی دهۆك دروستبوو، بەڵام یاریزانەكەی دهۆك نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات.
هەر لە گێمی دووەمدا و لە خولەكی 68-دا یانەی تەڵەبە دووەم گۆڵی خۆی تۆماركرد.
یاریەكە بە بردنەوەی یانەی تەڵەبە و بە دۆڕانی یانەی دهۆك كۆتایی هات.
یانەی دهۆك نەیتوانی لە پلەی شەشەم سەركەوێت بۆ پلەی حەوتەم و لە شوێنی خۆیدا مایەوە و یانەی تەڵەبەش سەركەوت بۆ پلەی شەشەم.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد