نۆڤاک جۆکۆڤیچ فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پۆلینی نوێ ببینە
جۆكۆڤیچ پله‌ی یه‌كه‌م به‌رنادات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلینی نوێی یاریزانه پیاوه‌كانی تێنس له جیهان بڵاوكرایه‌وه، نۆڤاک جۆکۆڤیچی ئەستێرەی سڕبی هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تێنس، ئەمڕۆ دووشەممە پۆلینی نوێی مانگانه‌ی یاریزانانی تێنسی بڵاوكرده‌وه، كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و ئه‌ستێره‌ی ناودار، هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه.
کارلۆس ئەلکارازی ئەستێرەی ئیسپانی کە دوێنێ یەکشەممە نازناوی تێنسی بارسێلۆنای برده‌وه، لە پلەی دووەمی پۆلینه‌كه‌دایه.
ریزبەندی 10 باشترین یاریزانانی تێنس
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بە کۆکردنەوەی 7135 خاڵ
کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی 6770 خاڵ
دانیال مێدڤێدێڤی رووسی بە کۆکردنەوەی 5240 خاڵ
کاسپەر رودی نەرویجی بە کۆکردنەوەی 5210 خاڵ
ستیفانۆس تسیتسپاسی یۆنانی بە کۆکردنەوەی 5195 خاڵ
ئەندرێ رۆبلێڤی رووسی بە کۆکردنەوەی 4280 خاڵ
هۆلگەر رۆنی دانیماركی بە کۆکردنەوەی 4070 خاڵ
یانیک سینەری ئیتالی بە کۆکردنەوەی 3615 خاڵ
فیلیکس ئۆجێ ئەلیازیمی کەنەدی بە کۆکردنەوەی 3405 خاڵ
تایلۆر فریتزی ئەمریکی بە کۆکردنەوەی 3290 خاڵ.