خولی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
نه‌ورۆز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌جه‌ف ئاماده‌یه
964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز دوایەکەی مەشق و راهێنانی ئەنجام دا، سبه‌یش له یاریگه‌ی سلێمانیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌بێته‌وه.
سبه‌ی دووشه‌ممه 24.4.2023 گه‌ڕی 25ی خولی نایابی عێراق ده‌ستپێده‌كات، یانەی نەورۆز ماوەی دوو رۆژە بە پێکهاتەی سەرەکییەوە ئامادەکارییەکانی دەست پێکردووه‌ته‌وه، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه له یاریی ئه‌مجاره‌دا سێ خاڵ بباته‌وه.
جێگر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی نەورۆز لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی 964 راگەیاند، لە دوای یەک رۆژ پشوو بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، تیپەکەیان دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووه‌ته‌وه و خۆی بۆ یاریی نه‌جه‌ف ئاماده كردووه.
وتیشی: “تیپەکەمان بە پێکهاتەی سەرەکییەوە خۆی بۆ یارییه‌كه ئامادە كردووه، هه‌روه‌ها كاپتنی تیپه‌كه دیار یاخی، بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، دوای ئه‌وه‌ی یاریی رابردوو ئاماده‌نه‌بوو”.
یارییه‌كه سبه‌ی کاتژمێر 3.15 له یاریگه‌ی سلێمانی دێته ئه‌نجامدان و له كاتێكدایه، له ریزبه‌ندی خولی عێراقدا یانه‌ی نه‌ورۆز له پله‌ی 11یه و 32 خاڵی هه‌یه، یانه‌ی نه‌جه‌ف له پله‌ی حه‌وته‌مه و 36 خاڵی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا