حەوت ساڵە ئامێرەکان لە رۆژهەڵات دەکڕێت و لە باشور ساغی دەکاتەوە

964+

هونەر فارس – کەلار

حسێن میرزایی تەمەن 57 ساڵ کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی حەوت ساڵە لە رۆژهەڵات ئامێرە میوزیکییەکان دەکڕێت و 15 ڕۆژ جارێک بە سەیارەکەی دەیانهێنێتە کوردستان و دەیانفڕۆشێت.

ئامێرەکانیشی زیاتر لە دەف، تەپڵ، سەنتور و سێتار  پێکهاتون و نرخەکانیان لە 15 هەزارەوە دەست پێدەکات بەرەوسەر.

مامەڵەکردنی باشی خەڵکی باشوری کوردستان بووەتە جێگەی وەسف و سەنای حسێن و بە خەڵکانی باش ناویان دەبات.

دەشێڵێت، لەگەڵ ئیشەکەی راهاتووە و دەتوانێت ژیانی خێزانەکەی پێ بگوزەرێنێت و نایەوێ دەستبەرداری ببێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی