حەرەکەیەکی ناشرینی کرد

دوور نییه‌ رۆناڵدۆ له‌ سعودیه‌ ده‌ربكرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانه‌ی نه‌سڕ، له‌ سعودیه‌ وه‌زعی شڕه‌ و شكاتی لێكراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هیلال، كه‌ به‌ دوو گۆڵ دۆڕان، جووڵه‌یه‌كی ناشیرنی به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری هیلال كرد.

نه‌وف بنت ئه‌حمه‌د خانمه‌ یاساناسێكی ناوداری سعودیه‌یه‌ و سكالای له‌ داواكاری گشتی دژی رۆناڵدۆ كردووه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ی به‌رگری لێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هیچ كارێكی هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌.

جه‌ماوه‌ری هیلال له‌ یارییه‌كه‌دا هاواریان ده‌كرد مێسی مێسی، پێده‌چێت رۆناڵدۆش به‌مه‌ توڕه‌ بووبێت و كاردانه‌وه‌یه‌كی پێشان دابێت، كه‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی وه‌ك له‌ ڤیدیۆكانی له‌ سۆشیال میدیا ده‌رده‌كه‌وێت، زۆر نه‌شیاوه‌.

پێشتر له‌ 2008 یاریزانێكی گینیایی له‌ خولی سعودیه‌، كه‌ له‌ یانه‌ی ئیتیحاد بوو، هه‌ڵسوكه‌وتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆی كردبوو، به‌ڵام دواتر گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ و له‌ خوله‌كه‌ ده‌كرا.

ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ هه‌ردوو یانه‌ی هیلال و نه‌سڕ له‌ خولی سعودیه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن و هیلال به‌ 2-0 گۆڵ براوه‌ بوو.