به‌نزینه‌ عێراقییه‌كه‌ قه‌ره‌باڵغى له‌ سلێمانى دروستكردووه‌

964+

رێژوان مامه‌ – سلێمانى

ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌نزینى عێراقى كراوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆرى له‌ هه‌ندێك به‌نزینخانه‌ دروستكردووه‌.

په‌یامنێرى 964 له‌ یه‌كێك له‌ به‌نزینخانه‌كان دیمه‌نى سه‌ره‌گرتنى ئوتومبێله‌كانى گواستووەته‌وه‌ و ده‌رده‌كه‌وێت قه‌ره‌باڵغییه‌كی به‌رچاو هه‌یه‌.

شۆفێرێك كه‌ له‌ سه‌ره‌ى به‌نزیخانه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ به‌ 964ـى وت، كوالێتى ئه‌و به‌نزینه‌ عێراقییه‌ باشه‌ و ده‌شڵێت “له‌ محه‌سه‌نه‌كه‌ى سلێمانى باشتره‌”.

به‌ قسه‌ى ئه‌و شۆفێره‌، له ‌رووى نرخیشه‌وه‌ ئه‌و به‌نزینه‌ عێراقیه‌ به‌راورد به‌ به‌نزینه‌ نۆرماڵه‌كان هه‌رزانتره‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن