هەورە بروسکەشی لەگەڵە

سبەی رێژنە بارانە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، سبەی هەینی 21.4.2023 ئاسمان هەور دەبێت و رێژنە باران و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

هاوکات پیشبینیی ئەوە کراوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووردا، بڕی بارانبارین مام ناوەند بێت و لە کاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە، پلەکانی گەرما 3 تا 4 پلە نزم دەبنەوە و خێرایی “با”ش 10 تا 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

هەتا ئێستا بە شێوەی فەرمی ئەوە رانەگەیەندراوە سبەینێ هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت، بەڵام زۆرینەی پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن سبەی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.