لە سلێمانی هاوڵاتیان تا بەربانگ جلی كوردی دەكڕن
964+
ئاودێر عومەر- سلێمانی
لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنەكان، هاوڵاتیان روو لە بازاڕەكان دەكەن و جل و بەرگ دەكڕن، بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان جلی كوردی دەكڕن، جلە كوردییەكان جۆراوجۆرن.
ئاودێر عومەر، پەیامنێری 964 لە بازاڕی سلێمانی لەگەڵ چەند هاوڵاتیەك قسەیكردووە و دەڵێن دەیانەێت بۆ جەژن بەجلێكی نوێی كوردییەوە دەربكەون و پێیان خۆشە جەژنەكەیان بەجلی كوردییەوە ببەنەسەر.
یەكێك لە بەرگدورەكان دەڵێت، ئەمساڵ زۆرترین هاوڵاتی داوای جلی كوردیان كردووە و هەموو جۆرەكانیان حەز لێیە، لەچاو ساڵانی تر ئەمساڵ زۆرترین جلی كوردییان بۆ جەژنی رەمەزان دوریوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد