ئه‌مشه‌و بایرن میونشن له به‌رده‌م نیمچه‌مه‌حاڵدایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و “چوارشه‌ممه 19.4.2023 قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” كۆتایی دێت و دوو تیپی دیكه ده‌گه‌نه قۆناغی پێش كۆتایی.
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له ئه‌ركێكی نیمچه‌مه‌حاڵدا میوانداریی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات.
یاریی چوون به سه‌ركه‌وتنی مان سیتی به 3-0 گۆڵ كۆتایی هات، بۆیه بایرن ئه‌ركێكی زۆر قورسی هه‌یه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی رووبه‌ڕووی یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی ده‌بێته‌وه.
ئینته‌ر ده‌ستی خۆی وه‌شاندووه و یاریی چوون له ناو پۆرتوگال به به دوو گۆڵ براوه بوو، بۆیه زۆر نزیكه له قۆناغی پێش كۆتایی.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردوو هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و میلان خۆیان گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی.