ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:

دیاریکردنی پارەی پەشیمانبوونەوە لە گرێبەستی کڕین و فرۆشتندا نادروستە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

سەبارەت بەو پارەیەی وەک پەشیمانبوونەوە لە گرێبەستەکانی کڕین و فرۆشتندا دیاری دەکرێت، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم بڕیاریدا. “کارێکی ناپەسەندە و دروست نییە”.

پارەی پەشیمانبوونەوە سەرجەم گرێبەستەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە، زەوی، ئۆتۆمبێل و هەر مامەڵەیەکی تر دەگرێتەوە.

ئەنجوومەنەکە دوێنێ دووشەممە 17.4.2023 ئەو روونکردنەوەیەی بڵاوکردووەتەوە.

له‌ شه‌ریعه‌تدا مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن پێویسته‌ بڕاوه‌یی و یه‌كجاری بێت و مه‌رجدار نه‌بێت به‌تایبه‌ت مه‌رجێك، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێك یان هه‌ردووكیان نه‌بێت. ئەمە قسەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمە.

دەشڵێت، “دەکرێت لە گرێبەستەکاندا سێ رۆژ بۆ ماوەی پەشیمانبووە و هەڵوەشاندنەوە دابندرێت و ئەگەر کەموکوڕییەک لە لایەنێکیان دەرکەوت لەوکاتەدا بێ زیاد و کەم گرێبەستەکە هەڵبووەشێتەوە”.

سەبارەت بە پێبژاردنیش، ئەنجوومەنەکە باس لە رێگەیەکی دەکات و وەرگرتنی بە دروست دەزانێت، “ئەگەر هاتو لایەنێکیان زیانی بەرکەوت، بۆ نموونە کۆمپانیایەک دەڵێت بە سێ مانگ خانووێک بۆ کەسێک تەواودەکات و دوادەکەوێت دەکرێ زەرەکەی بۆ بژمێردرێت”.

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشداوە، وەرگرتنی پارە لە لایەن دەڵاڵ و نووسینگەکانەوە لە کاتی پەشیمانبوونەوەدا “حەرام”ـە و جگە لە حاڵەتێک کە لایەنەکان بە دیاری بیبەخشن.