ئاگرەکەی زاخۆ کۆنتڕۆڵکرا

964+

زەید کۆچەر

ئەمشەو ئاگرێک لە شوقەیەک لە زاخۆ کەوتەوە و بە بێ زیانی گیانی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵکرا.

تێستا هۆکاری  کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت بە دیاریکراوی چی بووە

ئەڤیندار عیزەت، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ی راگەیاند :لە کاتژمێر 2:09 خولەکی شەو ئاگر لە شوقەیەک کەوتەوە و لە گەرەکی بێداری لە زاخۆ، “تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە”

وتیشی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنیا دووکەس بەهۆی دووکەڵەوە بوراونەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.