ماتۆڕدزه‌كه‌ی سلێمانی دەستگیر كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێكیان لە شاری سلێمانی دەستگیر كرد، كە به‌ دزینی سێ ماتۆڕسكیلی سێ‌ هاوڵاتی تۆمه‌تباره‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ فه‌یسووكی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی چەند ماتۆڕسكیلێكی سێ‌ تایه‌ لە قەزای شارەزوور دزرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان كرد و دوای گەڕان و ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبارو وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە گەڕەكی كەندەكەوە لە سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

تۆمەتباره‌كه‌ ناوی (أ،ع، ج) لەدایكبووی 2005ـه‌ و به‌ وته‌ی پۆلیسی سلێمانی، پێشینەی تاوانی دزیكردنیشی هەیە، بۆیه‌ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا