یانه‌ی هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانی تۆپی ده‌ستی كوردستان

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا و مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر

له‌ یاریی كۆتایی خولی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یانه‌ی سلێمانیی برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وان.

یاریی كۆتایی خوله‌كه‌، ئێواره‌ی شه‌ممه‌ لە هۆڵی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته‌ وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو ئاماده‌ی بوون، كه‌ دوای دابڕانی زیاتری‌ سێ ساڵ، جارێكی دیكه‌ جه‌ماوه‌ر به‌ ركابه‌رییه‌كانی تۆپی ده‌ست له‌ كوردستان شادبوونه‌وه‌.

هه‌ردوو یانه‌ له‌ یاریی تۆپی ده‌ستدا به‌هێزترینن له‌ ئاستی كوردستاندا، بۆیه‌ یارییه‌كه‌ خێرا و پڕ جۆش و خرۆش بوو.

له‌ ئه‌نجامیشدا یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی به‌ ٤٠ گۆڵ بەرانبەر بە ٣٥ گۆڵ یاریەکەی بردەوە و ئاهه‌نگی گێڕا

یانه‌ی هه‌ولێر، بۆ جاری چواره‌مه‌ له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی خولی تۆپی ده‌ستی كوردستان، له‌ كاتێكدا یانه‌ی سلێمانی خاوه‌نی پێنج نازناوی خوله‌كه‌یه‌.