پارێزهرێكی رانیە: یاسا خراوەتە ژێر پرسیارەوە
964+
مهجید بیتوێنی – رانیه
ئەشکەنجەدانی پارێزەر محەمەد یابە لە شەوی 14 ی ئەم مانگە لە لایەن چەند کەسێکەوە ناڕەزایەتییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەت پارێزەران.
بەشێکی زۆر لە پارێزەرانی دادگای بەرایی رانیە وەک ناڕەزایەتییەک لەبەردەم دادگاکەیان گردبوونەوە.
پارێزەر تاڤان حەکیم بە 964ـی وت، نزیکەی 100 پارێزەر لە ژووری پارێزەرانی دادگای بەرایی رانیە هەن، ئەمڕۆ ناڕەزایەتییان دەربڕی بهرامبەر ئەو رەفتارە ناشیرین و نامرۆڤانەی کراوەتەسەر پارێزەر محەمەد یابە و ئیدانەی دەکەن.
خدر عوسمان پارێزەرێکی دیکەی ئامادەبووی گردبوونەوەکە، بە 964ـى وت “پێویستە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە، چونکە بەم رەفتارە یاسای خستووەتە ژێر پرسیارەوە”.
ئاماژهى بهوهش كرد، ئەگەر بکەران هەروا بە ئاسانی بۆی دەرچن سەردەکێشێت بۆ سەرتاشینی مامۆستا و رۆژنامەنوس و چین وتوێژەکانی دیکە، دهشڵێت “ئەمەش وا دەکات پارێزەران بترسن و نەتوانن ئەدای کاری خۆیان بکەن”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن