له دهۆك كولیچه برژاندن به‌رناكه‌وێت
+964
هیڤى دێوالی – دهۆک
نزیكه‌ی 10 رۆژه به‌شێكی زۆری فڕنه‌كانی شاری دهۆك ده‌ستیان به برژاندنی كولیچه‌ی هاوڵاتیان كردووه، كه بۆ جه‌ژن ئاماده‌یان كردووه.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، هاوڵاتیان له كاتژمێر 02:00ی دوای نیوه‌ڕۆ سینی كولیچه‌كانیان راده‌ستی فڕنه‌كان ده‌كه‌ن، كه رۆژانه ژماره‌یه‌كی فڕن بۆ هه‌ر رۆژێك 100 سینی كولیچه وه‌رده‌گرن و شه‌وان له كاتژمێر 02:00 تا 04:00ی به‌ره‌به‌یان كاری برژاندنی كولیچه‌كان ده‌كه‌ن.
شڤان مستەفا، کارمەندی یه‌كێك له فڕنه‌كانه له دهۆك و بۆ 964 وتی، “رۆژانە زیاتری 100 سینی ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی كولیچه‌كانیان تێدا دابنێن، ئێمه‌ش سینی به دوو هه‌زار دینار ده‌برژێنین”.
وتیشی، دوو رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان تا شه‌شی به‌یانی كاری برژاندنه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوڵاتیانی كوردستان له شار و شارۆچكه‌كان خۆیان بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده ده‌كه‌ن و جوڵه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ به بازاڕه‌كاندا ده‌بینرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا