پێشانگای کتێب لە سلێمانی بێدڵی سەدام حسێنی نەکرد
لەسەر بوونی ئەو کتێبە لە پێشانگایەکەدا، نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان بە میدیازانی راگەیاند، کتێبەکە لەلایەن خانەیەکی چاپی عەرەبی بەناوی “Old Book” براوەتە پێشانگای سلێمانی، دوای پێزانینی هەرزوو کتێبەکە کۆکرایەوەو لابرا، وتی “ئەو خانەی چاپە، ئۆفیسی لە هەرێمی کوردستان نیە، رێکاریش دەگرینەبەر”. و هۆکاری لابردنی کتێبەکەش ئەوەیە کە نوسەرەکەی سەدام حسێن-ە و پیاهەڵدانە بە سیاسەتەکانی خۆی. چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە بەشداری ٢٥٠ خانەی چاپ لە ٢٠ وڵاتی جیاواز کرایەوە کە زیاتر لە هەزار ناونیشانی کتێبی جیاوازی تێدایە، بڕیارە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت. رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید و گۆڤاری تۆپزاوە ئەوەش دەڵێن کە ئەمە جاری یەکەم نیە کتێبی سەرانی بەعس بەشداری پێشانگای سلێمانی پێ بکرێت “بە داخەوە ئەمە جاری یەکەم نییە و ساڵی رابردووش، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، کتێبێکی تاوانباری ئەنفال (سوڵتان هاشم) نمایش کرابوو کە نکۆڵی لە تاوانی ئەنفال دەکرد”.“ساڵی رابردووش، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، کتێبێکی تاوانباری ئەنفال (سوڵتان هاشم) نمایش کرابوو کە نکۆڵی لە تاوانی ئەنفال دەکرد”