مستەر بیست دەستی بەسەر یوتیوبدا گرت

+964

بڵند عوسمان – هەولێر

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە، مستەر بیست بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ١١٢ ملیۆن سەبسکڕایب، کۆتایی بە پیودوپای هێنا وەکو پێشەنگی یوتیوبەران.

ناوی راستەقینەی مستەر بیست، جیمی دۆناڵدسۆنە، کە یوتیوبەرێکی ئەمریکییە و لە ساڵی ٢٠١٢وە چالاکە.

مستەر بیست – New York Post

پێش ئەو، پیودوپای کە کۆنترین یوتیوبەرە لە پلاتفۆڕمی یوتیب لە پێشەنگدا بوو لە رووی ژمارەی سەبسکڕایب بە ١١١ ملیۆن.

پیودوپای – YouTube

سەبسکڕایب دەستەواژەیەکە تایبەت بە یوتیوب، کە بە مانای ژمارەی شوێنکەوتووان دێت.

یوتیوب تۆڕێکی کۆمەڵایەتی ئەمریکیە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە، بەپێی داتاکان بێت یوتیوب مانگانە زیاد لە دوو ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە لە سەرانسەری جیهان.