شایەتحاڵێک: درۆن بۆردومانی سنوری قەزای پێنجوێنی کردووە

964+

محەمەد عومەر

دانیشتوویەکی سنوری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بە 964ی وت، تاوەکو ئێستا درۆن بەسەر گوندەکانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

هەروەها وتی، ئەگەرچی دەوترێت درۆنەکە ئۆتۆمبێلێکی بە ئامانج گرتووە، بەڵام هێشتا دیار نییە کوژراو و بریندار هەبن یان نا.

ئەمە هەواڵی سەرەتایی بوو، لێرەوە زانیاری زیاتر بخوێنەوە.