سیمبولی مانگی رەمەران. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
نوێژی جەژن جێگەی نوێژی هەینی ناگرێتەوە
964+
فەرمان سادق
بەهۆی ئەوەی جەژن دەکەوێتە رۆژی هەینی ئەمەش وادەکات لە یەک رۆژدا مامۆستایانی ئایینی دوو وتار بدەن، وتاری جەژن و وتاری هەینی، ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەڵێت دەبێت نوێژی جەژن و نوێمی هەینیش ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ شەممە 15.4.2023، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە بەو پێیەی جەژن دەکەوێتە رۆژی هەینی پێویستە نوێژی جەژن و نوێژی هەینیش ئەنجامبدرێت، چونکە نوێژی هەینی و نوێژی جەژن جێگای یەکتر ناگرنەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لای هەرسێ مەزهەبی (شافیعی و حەنەفی و مالیکی) پێیانوایە پێویستە نوێژی جەژن و نوێژی هەینیش بە کۆمەڵ بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیارینەکراوە و بەپێی رۆژژمێری هیجری چاوەڕوان دەکرێت رۆژی پێنجشەممە یاخود هەینی جەژن بێت.