بۆ ئەم وەرزە
كۆتایی به یاریزانێكی مانچێسته‌ر هات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی مانچێستەر یونایتد لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگه‌یاند، ئه‌م وه‌رزه بۆ یاریزانی یانه‌كه‌یان لیساندرۆ مارتینێز كۆتایی هات.
مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی لە خولەکی 86ی یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا له یۆرۆپالیگ دووچاری پێكان بوو، كه یارییه‌كه‌ش به 2-2 گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان رایگەیاند، مارتینێز تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناگه‌ڕێته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو دوای چاكبوونه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر له یارییه‌كه‌دا، رافایل ڤارانی بەرگریکاری مانچێسته‌ر له پشووی نێوان گێمه‌كان به هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك داده‌بڕێت.
مانچێسته‌ر یونایتد سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له خولی ئینگلیزی ده‌بێته میوانی یانه‌ی نۆتێنگهام فۆرێست.