"هاندەران نیگەرانن"

دهۆک لە یاریگەی خۆی و لە نێو هاندەرانیدا شکستی هێنا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە جامی عیراق و لە قۆناغی 16 یانەی دهۆک لە ناو یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی تەڵەبە دۆڕا، بەو بردنەوەش یانەی تەڵەبە گەیشتە قۆناغی هەشتەم.

لە کەشوهەوایەکی سارددا، یارییەكی بەهێز لە نێوان یانەی دهۆك و یانەی  تەڵەبە بەڕێوەچوو، لە گێمی یەكەم هەردوو  یانە یەكسان بوون.

لە گێمی دووەم و لە خولەکی 54 یاریزانی یانەی تەڵەبە ” جێلسون دێلیما ” توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات، لە خولەکی 75 کارەبای یاریگەکە بڕا و نزیکەی 20 خولەک یارییەکە وەستا.

تا کۆتایی یارییەکەش یانەی دهۆک لە هەوڵدا بوو ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، لە کۆتاییدا چوار خولەک یاریی زیاد کرا، بەڵام هەر بە ئەنجامی 1-0  کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش یانەی دهۆک ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.

پێداچوونەوە: توانا نەقی