مەفرەزکان بەردەوام دەبن

لە ماوەی پێنج رۆژدا 20 کەس لە خەبات دەستگیرکراون

964+

سەعید محەمەد – خەبات

دوای پێنج رۆژ بەسەر دانانی مەفرەزە لە خەبات 20 کەس دەستگیرکراون و دەستبەسەر 12 ئۆتۆمبێل و چوار پارچە چەک گیراوە. بەڕێوەبەری ئاسایشی خەباتیش دەڵێت: مەفرەزەکان بەردەوام دەبن.

دوای چەندین رووداوی  تەقەکردن و شەڕ لە سنووری قەزای خەبات، بڕیاردرا رۆژانە مەفرەزەی ئاسایش و دژەتیرۆر لەچەند شوێنێکی قەزای خەبات دابنرێت بە مەبەستی دەستبەرداگرتنی چەکی بێ مۆلەت و خەڵکی لە یاسا دەرچوو ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و جام رەش.

مەفرەزکان رۆژی 9.4.2023 هاتنە سەر شەقامەکان، واتە تەنیا پێنج رۆژە دانراون و لەم ماوەیەشدا بە قسەی لایەنە پەیوەندارەکان بێت دوای شەڕەکە تائێستا زیاتر لە 20 کەس دەستگیرکراوە، 12 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە، چوار چەکی بێ مۆڵەتیش دەستی بەسەردا گیراوە،

عەمید کوردۆ سوارە، بەرێوەبەری ئاسایشی خەبات بە 964ـی وت: بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆلەت و کەسی لە یاسا دەرچوو ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و جام رەش، مەفرەزەکان تا دوای جەژنیش بەدەوام دەبن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق