گۆڵپارێزە ئیسڕائیلییەکە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
گۆڵپارێزێك ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچێك
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەسەڵاتی دادوەری له یۆنان بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی گۆڵپارێزی ئیسرائیلی بۆریس کلیمانی ده‌ستگیر كرد.
گۆڵپارێزه‌كه له یانه‌ی ڤۆلۆسی یۆنان یاریی ده‌كات و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره، لە باڕێکی ئەسینای پایتەختی یۆنان دەستدرێژی سێكسیی كردووه‌ته كچێكی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه‌ی به فرانس پرێس داوه و کلیمان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌لمێت، ئەوا بە پێی یاسای تاوانەکانی یۆنان، سزای زیاتر لە 10 ساڵ زیندانی وه‌رده‌گرێت.
کلیمنت سێشەممەی رابردوو له باڕێك ده‌ستگیر كراوه و هاوڕێیه‌كیشی له‌گه‌ڵدا بووه به ناوی رۆدریگۆ ئێسکۆڤاڵ، كه ئه‌ویش یاریزانی تیپه‌كه‌ی كلیمانه، به‌ڵام ئه‌ویان ئازاد كراوه.
سەرچاوەكه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، قوربانییەکە خوێندکارێکی بەلجیکییە و لە گەشتێکی قوتابخانەدا بووە له یۆنان.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی یانەی ڤۆلۆس بڕیاری دا کلیمان و ئیسکۆڤاڵ لە تیپەکەی ده‌ربكات.