بۆ یەکەمجار کتێبخانەی ئەلیکترۆنی لە خوێندنگەیەکی سلێمانی کرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی خوێندنگە حکومییەکان لە شاری سلێمانی، کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی لەنێو خوێندنگەی کاوەی بنەڕەتی کرایەوە، پەروەردەی شارەکە دەڵێت بە ملیۆنان کتێب لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە فەیسبووکی خۆیان رایانگەیاند، لە رێگەی کتێبخانە ئەلیکترۆنییەکەوە قوتابی دەتوانێت بە کەمترین کات و کەمترین تێچوو، بە رێگەیەکی ئاسان دەستی بگات بە گشت سەرچاوەکان.
وا بڕیارە هەموو کتێبخانەکان، لە باخچەی منداڵانەوە تا قۆناغی 12ی ئامادەیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بکرێن بە ئەلیکترۆنی و ئامانج لەم کارەش بەهێزکردنی توانای زانستی قوتابییەکانە.
بۆ پەرەپێدانی کتێبخانە ئەلیکترۆنییەکان سوود وەرگیراوە لە ماڵپەڕەکانی:
E Parwarda ،E Wana ،Google و Youtube