964+
پارێزگاری بانکی ناوەندی: هیچ قەیرانێکی دارایی لە عێراقدا بوونی نییە
964+
فەهمی نەبی
پارێزگاری بانکی ناوەندی، لە کۆڕبەندی ساڵانەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی کەرت بانکی عێراق، مەرجی راگرتنی سپیکردنەوەی پارەی هەبووە، هاوکات ئەوشی وت، هیچ قەیرانێکی دارایی لە عێراق نییە.
وتەکانی عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی کۆڕبەندی ساڵانەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بووە، ئەوەشی وتوە، عێراق توانیویەتی بە شێوەیەکی باش کۆنتڕۆڵی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ دەرەوە بکات، هاوکات هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بێت.
بە گوێرەی ئەو وتانە بێت کە پارێزگاری بانکی ناوەندی کردوویەتی، بەغدا و واشنتۆن رێککەوتوون، ئەو کەناڵانەی دروستکراون بۆ حەواڵەکردنی دۆلار فراوانتری بکەن.
ماوەی پێنج مانگە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینیووە، بە جۆرێک نرخی 100 دۆلار تا 170 هەزار دینار رۆیشت، کە ئەمەش بەرزترین نرخ بووە لە دوای ساڵی 2003 -ەوە.
پارێزگاری بانکی ناوەندی دەلێت، لە عێراق هیچ قەیرانێکی دارایی بوونی نییە، بەڵکو بەزربونەوەی نرخی دۆلار پەیوەست بووە بە دروستکردنی ئەو پەنجەرە ئەلیکترۆنیانەی بانکی ناوەندی دروستی کردوون.
دوێنێ پارێزگاری بانکی ناوەندی لە واشنتۆن لەگەڵ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە و رایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنی کارئاسانی زیاتری بە عێراق داوە.