44 رۆژە موچەیان نهدراوهتێ
کرێکارانی پاکكەرەوەى چهمچهماڵ هەڕەشەی مانگرتن دەکەن
964+
هۆگر عەدنان – چهمچهماڵ
کرێکارانی پاکەرەوەی زبڵ و خاشاکی نێو کۆڵان، گەڕەک و بازاڕەکانی چەمچەماڵ و ناحیەکانی، بێپارەن و کۆتا موچەش مانگی شوباتیان وەرگرتوە و ماوەی 44 رۆژیشە موچەیان نهدراوهتێ.
کۆمانیای شکار، بۆ کاری پاککردنەوەی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری، نزیکەی 300 کرێکاری هەیە و ئێستا بەشێک لەو کرێکارانە لەبەر دۆخى خراپی گوزهرانیان، بەناوی جەژنانە داوای پارە لە ماڵ و دوکاندارەکان دەکەن.
چەند کرێکارێک پەیوەندیان بە 964ـهوە کرد و نەیانویست ناویان ئاشکرابکرێت و دەڵێن، بەشێکیان کرێچین و بەشێکی دیکەیان خێزاندار و نەخۆشیان هەیە، کرێکاری وایان هەیە لەبەر نەبوونی و کرێچێتی خێزانەکەی جێیهێشتوە و گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی.
ئەو کرێکارانە دەشڵێن، پێشتر سەرۆک شارەوانی چەمچەماڵ بەڵێنی پێداون كه تا 5.4.2023 موچەیان بۆ دابی بکات بەڵام تائ ێستا موچەیان وەرنەگرتووە، بۆیه دهڵێن “مان لە کارکردن دەگرین “.
جومعە فاتیح سەرپەرشتیاری کۆمپانیای شکار لە چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، “لە مێژە حکومەتی هەرێم سلفەی کۆمپانیاکانی سەرف نەکردووە، بۆیه نهماتوانیوه موچهیان بدهینێ”.
لای خۆیهوه، ئارام نەجات سەرۆکى شارەوانیی چەمچەماڵ بە 964ـى وت، “هیچ بەڵێنێکی موچە دابینکردنم بە کرێکارەکان نەداوە، بەڵام لەگەڵ کۆمپانیا لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکین، چونکە دەبێت وەزارەتی دارایی سلفەی کۆمپانیاکان بدات “.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن