یارییەکی پێشووی نێوان سێڤییا و مانچێستەر یونایتد. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ قۆناغی هه‌شتی یۆرۆپالیگ ده‌ستپێده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به ئه‌نجامدانی چوار یاری، ئه‌مڕۆ قۆناغی هه‌شتی خولی یانه‌كانی ئه‌وروپا “یۆرۆپالیگ” ده‌ستپێده‌كات و یاریی به‌هێز دێنه ئه‌نجامدان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13.4.2023 له دوو كاتی جیاوازدا چوار یاری له گه‌ڕی چوونی قۆناغی هه‌شتی یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یارییه‌كان هه‌موویان به‌هێزن و هه‌ریه‌كه‌یان بایه‌خی خۆی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رنجی چاودێران و هانده‌رانی وه‌رزشی زیاتر له‌سه‌ر یاریی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و سێڤییایه، كه له مانچێسته‌ر ده‌كرێت.
پێشبینیی ده‌كرێت یارییه‌كه به‌هێز بێت، هه‌رچه‌نده مانچێسته‌ر یونایتد به‌بێ راشفۆردی هێرشبه‌ری سه‌ره‌كیی تیپه‌كه‌ی یاریی ده‌كات، هه‌روه‌ها گارناچۆ و لوك شاویش یاریی ناكه‌ن.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی سێڤییا “خۆزێ كاسترۆ” هه‌ڕه‌شه‌ی له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد و ده‌ڵێت، “ئێمه پاشای یۆرۆپالیگین”.
سێڤییا خاوه‌نی شه‌ش نازناوی یۆرۆپالیگه و پێشتریش له پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له 2020 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی برده‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
فاینۆردی رۆتردامی هۆڵه‌ندی – رۆمای ئیتالی 07:45
مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی – سێڤییای ئیسپانی 10:00
یوڤێنتۆسی ئیتالی – لیشبۆنای پۆرتوگالی 10:00
بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی – سانت جیلوازی به‌لجیكی 10:00.