پێش ئەوەی هەڕەشەکەی جێبەجێ بکات پۆلیس دەستگیری کرد
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو و ئەویش سکاڵای تۆمار کردبوو.
ئەو کەسە ناوی “ر.ک.س”ـە و تەمەنی 25 ساڵە و پۆلیس لە گەڕەکی هەواری شار لە سلێمانی دەستگیری کردووە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.4.2023 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، ئەو کەسە بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.