پێشمەرگە لە هەولێری بردەوە و دووەم سەرکەوتنی تۆمارکرد
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە هۆڵی شەهید ئەندازیار ئەحمەد لە شاری سلێمانی رکابەرییەکانی گردبوونەوەی دووەمی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق درێژەی هەیە و لە یاریی لووتکەدا پێشمەرگە لە هەولێری بردەوە.
لە دووەم رۆژی خولەکە و لە یاری دێربیی کوردستاندا شەوی رابردوو هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر رووبەرووی یەکتر بوونەوە، هەر لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی بەزریان پێشکەش کرد، بەڵام دواتر پێشمەرگە توانی بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک یارییەکە لە سوودی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
خاڵی گێمەکانیش بەم شێوەیە بوون: (25 – 23) و (28 – 26) و (17 – 25) و هەروەها (25 – 16) بوون.
دوا بەدوای ئەم یارییەش هەردوو یانەکانی غازی جنوب و شوڕتە بەیەک گەیشتن، لە یارییەکی ماراسۆنیدا یانەی شوڕتە بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یارییەکەی بردەوە ، خاڵی گێمەکان بریتی بوون لە: (25 – 19) و (25 – 20) و (19 – 25) و (20 – 25) و هەروەها (15 – 10) .
پێداچوونەوە: توانا نەقی