هەڵەبجە، سەیدسادق, پێنجوێن و شارباژێڕ پشوویان راگەیاند

964+
دێسکی کوردی

هەریەک لە پەروەردەکانی هەڵەبجە، سەیدسادق و پێنجوێن و شارباژێڕ بڕیاریاندا رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمی بێت لە ناوەندەکانی خوێندن، بەهۆی ئەو شەپۆلی با و بۆرانەوە کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

جگە لەو ناوچانە، تاوەکو ئێستا هەریەک لە پەروەردەکانی کۆیە، ئیدارەی راپەڕین، ئاکرێ، ئامێدی، سۆران، بەردەڕەش، شێخان، چەمچەماڵ، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر پشوویان راگەیاندووە بۆ رۆژی پێنجشەممە.

هاوکات، سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق کردوویانەتە پشوو بۆ رۆژی پێنجشەممە.

بەگوێرەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەم با و بۆرانە ئەمشەویش بەردەوام دەبێت و رۆژی هەینی وردە وردە نامێنێت.