باران كێشەی بۆ كارەبای بەردەڕەش دروستكرد

964+
زەید کۆچەر – بەردەرەش
بەهۆی بارانەوە زیان بە 25 ستونی كارەبا كەوتووە، كارەبای چەند شوێنێكیش بڕاوە

ئەرشەد مەحەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای بەردەڕەش بە 964ی وت، “هەوڵی تەواو دەدەین كێشەی ئەو ستونانە چارەسەر بكەین”.

كێشەی كارەبا بۆ گوندەكانی زەنگەنان و دووگوندان و گوندی گربدە و گوندی  دربێسان
و گردەپا دروستبووە.
هەرچەندە كاركراوە بۆ ئەوەی كارەباكە چاكبكرێتەوە، بەڵام رێگاكان خراپن و بە ئاسانی ناگەنە ستونەكان.
لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بەهۆی خراپی كەش و هەواو بارانبارینەوە، گرفت بۆ كارەبا دروستبووە

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد