له‌مه‌ودوا درۆن بۆ پاكسازى مین به‌كارده‌هێندرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌زگاى مینى هه‌ولێر به‌شێك له‌ كارمه‌نده‌كان فێری به‌كارهێنانى درۆن ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوو له‌ پڕۆسه‌ى پاكسازی مین، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك به‌كاربهێندرێت.

(درۆن) یان فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ بۆ كاره‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه‌ به‌كار ده‌هێندرێن، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یانه‌وێت بۆ كارى مرۆیی و نه‌هێشتنى مین و ته‌قه‌مه‌نى به‌كاربهێندرێت.

عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى سێ رۆژه‌ خوڵێكی راهێنیان له‌سه‌ر شاره‌زابوون و راهاتن له‌ به‌كارهێنانى درۆن بۆ كارمه‌نده‌كانیان ئه‌نجام داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوو بتوانرێت له‌پرۆسه‌ى پاسكازی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان به‌كار بهێندرێت، وتیشی “ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژى ئه‌و راهێنانه‌یه‌”.

به‌قسه‌ى عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت درۆن وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌رده‌میانه‌ لە بواری کاروباری مین و رووپێوی تەکنیکی بەکار بهێنن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، حوله‌كان به‌ هاوكارى رێكخراوێكی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوى FSD به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت “کارمەندانی بەشی رووپێوی به‌شدارى ئه‌و خوله‌ن”.

به‌قسه‌ى عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت درۆن وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌رده‌میانه‌ لە بواری کاروباری مین و رووپێوی تەکنیکی بەکار بهێنن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى 964 له‌ده‌زگاى مین ده‌ستكه‌وتووه‌، ئەم درۆنە لەجۆری DJI FPV بەکاردێت بۆ رووپێوکردن و نەخشەکێشانی ناوچە مەترسیدارەکان کە بەهۆی بارگاوی بوونی بە مین و تەقەمەنی ئەم درۆنە دەتوانێت وێنەی ڤیدیۆی شوێنە مەترسیدارەکان تۆمار بکات.