لە زاخۆ منداڵێکی حەوت ساڵان بوو بە ژێر پاسەوە
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له ئه‌نجامی په‌له‌كردن و هه‌ڵه‌ی شوفێرێك، له زاخۆ منداڵێكی حه‌وت ساڵان کەوتووەتە ژێر پاسێکەوە و گیانی لەدەستداوە، بە قسەی پۆلیسی ئەو قەزایە.
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بووە، منداڵەکە ناوی (و.س.ع)، کاتێک ویستویەتی سواری پاسی گواستنه‌وه بێت، به‌ڵام کەوتووەتە ژێر تایەکانی.
ئەحمەد رەمەزان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە 964+ی وت، “رووداوه‌كه لە ئەنجامی ناهۆشیاری و په‌له‌كردنی شوفێرەکە بووه، كه ناوی (س. ت.ق)ـه”.
دەشڵێت، شۆفێرەکە به بڕیاری ژمارە ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ ده‌ستگیركراوه و رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
پۆلیسی زاخۆ زانیاریی زیاتری لەبارەی چۆنێتی رووداوەکە ئاشکرانەکرد.