لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
"داشكاندنی زۆر كراوە"
ئەگەر بە پارە دەخوێنیت بزانە چەند داشکاندنت بۆ کراوە
فەهمی نەبی
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردوەتەوە، ئەو خوێندکارانەی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، ئەمساڵ بە شێوازی پارالێل دەخوێنن، %45 لە کرێی خوێندن، داشکاندنیان بۆ دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو لیستە بێت کە هەریەکە لە زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڵاویانکردۆتەوە، کرێی خوێندن بۆ ماستەر لەنێوان چوار ملیۆن و 500 هەزار بۆ پێنج ملیۆن دەبێت، ئەو رێژەیە دوای داشکاندن بەمشێوەیەی لێدێت:
ئەگەر کرێی خوێندنەکەت چوار ملیۆن و 500 هەزار دینار بێت، دوای داشکاندن دەبێتە دوو ملیۆن و 475 هەزار دینار.
ئەگەر کرێی خوێندنەکەت پێنج ملیۆن بێت، دوای داشکاندن دەبێتە دوو ملیۆن و 750 هەزار دینار.
بەگوێرەی لیستی هەریەکە لە زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیک، کرێی خوێندنی دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەمجۆرە دەبێت.
ئەگەر کرێی خوێندنەکەت شەش ملیۆن بێت، دوای داشکاندن دەبێتە سێ ملیۆن دینار.
بەڵام ئەگەر کرێی خوێندنەکەت شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار بێت، دوای داشکاندن دەبێتە سێ ملیۆن و 575 هەزار دینار.
لە خوێندنی دکتۆرا بۆ هەندێک بەشی تەکنیکی، حەوت ملیۆن دینارە، بەڵام دوای داشکاندن دەبێتە سێ ملیۆن و 850 هەزار دینار.
ئەوانەشی کرێی خوێندنیان هەشت ملیۆن دینارە، دوای داشکاندن دەبێتە چوار ملیۆن و 400 هەزار دینار.
رۆژی 29.3.2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پرۆسەی پێشکەشکردنی خوێندنی بۆ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمی باڵا و دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی زانستی راگەیاند، بەجۆرێک حەوت هەزار 614 کورسی بۆ هەریەک لەو پلانە دیاریکراون.