باڵەخانەکەی سابونکەران. فۆتۆ: +964
باڵەخانەیەکی ئەوقاف خەریکە بەسەر دانیشتووانەکەیدا دەڕووخێت
+964
دیلان محەمەد جەزا
باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون، كه لە ساڵی 1980 له گەڕەکی سابونکەران بۆ کارمەندانی ئەوقاف دروستکراوە، ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی رووخانی له‌سه‌ره و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتووانه‌كه‌ی دروست كردووه، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانییش ده‌ڵێت، باڵه‌خانه‌كه زۆر كۆنه و به كه‌ڵكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ش نه‌ماوه.
باڵه‌خانه‌كه لە 25 شوقەی نیشتەجێبوون پێكدێت، له‌وه‌ته‌ی دروستیش كراوه نۆژەن نەکراوەتەوە.
دانیشتووانی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە گلەییان لە کۆنیی بیناكه هه‌یه، جێگه‌کانیان به کەڵکی ژیانکردن نەماوە، زۆر جار دەبێتە ھۆی مەترسی بۆ سەر ژیانیان.
کۆچەر حەمە قادر دانیشتووی باڵەخانەی مزگەوتی سەید حەسەن بە تۆڕی 964ی راگەیاند، چەند جارێک داواکارییان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵه‌خانكه و داواکەیان لەلایەن ئەوقافەوە بەرز کراوەتەوە، به‌ڵام لە وەزارەتەوە داواکارییەکەیان جێبەجێ ناکرێت.
تۆڕی 964 بۆ به‌دواداچوونی زیاتر، په‌یوه‌ندیی بە ھاوژین رەئووف بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی كرد و ئه‌ویش وتی، لە ماوەی رابردوودا لیژنەیەکیان دروستکردووە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە، لیژنەکە رایگەیاندووە، بەھۆی کۆنیی باڵەخانەکەوە بە کەڵکی نۆژەنکردنەوە نایەت.
باسی لەوەش کرد، وەزارەتی ئەوقافیان ئاگادار کردووەتەوە لەسەر ئەو بابەتە و ئەوانیش لە دیراسەکردندان، بۆ ئەوەی ڕێگه‌چارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە، چونکە ناتوانرێت نۆژەن بکرێتەوە و دەبێت بڕووخێندرێت.
وتیشی: “ئەو یەکانە فەرمانبەران بە کرێیەکی کەم تێیدا نیشتەجێن و ئه‌گەر شیاوی ژیانکردن نییە دەتوانن چۆڵی بکەن”.
لە شاری سلێمانیدا ئەوقاف خاوەنی سێ باڵەخانەی نیشتەجێبوونە لەسەر موڵکی وەقف، له سەرجەمیاندا نزیکەی 80 ماڵ تێیدا نیشتەجێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا