هه‌ڵه‌كه له مامۆستایه‌كى ئایینى بووه
خه‌ڵكی ئاكرێ دوو مانگ به‌ڕۆژوو بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
283 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، خه‌ڵكی ئاكرێ له مانگى ره‌مه‌زاندا، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ته‌نيا له‌و مانگه‌دا به‌ڕۆژوو بن، به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه ماوه‌ى دوو مانگ له‌سه‌ریه‌ك به‌رۆژوو بوونه.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌یه‌ك كه شێخ یاسین مو‌سا، له كتێبی (غایه المرام) دا باسیكردووه، ساڵی 1740 خه‌ڵكی ئاكرێ به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، له جیاتى ئه‌وه‌ى ته‌نیا له مانگى ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بن، پێشتر له مانگی شه‌عبانیش به‌رۆژوو بوونه.
به‌پێی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه، به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه، ته‌واوى مانگی شه‌عبان هه‌مووی به رۆژووبوونه، دواتر كردوویانه به جه‌ژن، به‌ڵام له لایه‌ن والی ئه‌وكاتی موسڵه‌وه كه سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان بووە، ئاگاداركراونه‌وه كه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستپێكردووه، ئیتر به‌وجۆره مانگی ره‌مه‌زانیش به رۆژوو ده‌بن و به‌رۆژووبوونه‌كه‌یان له‌و ساڵه‌دا ده‌بێته دوو مانگ.
به‌پێی رۆژژمێری قه‌مه‌ری، له ریزبه‌ندی مانگه‌كاندا مانگی شه‌عبان له پێش مانگى ره‌مه‌زانه‌وه دێت.
یاسین مو‌سا، كه به یاسین خێرولڵا ئەلعومەرى ناسراوه، یه‌كێك بووه كه به‌ناوبانگترین وتاربێژه‌كانى موسڵ، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خه‌ڵكی ئاكرێ له‌و ساڵه‌دا تێیكه‌وتن، به‌هۆى هه‌ڵه‌ى مامۆستایه‌كى ئایینى بووه، كه له مانگى شه‌عباندا ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه به‌ڕۆژوو بن.