گۆشتفرۆشێک لەسەر ساختەکردنی مۆری کوشتارگە داخرا
+964
هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
لەسەر ساختەکردنی مۆری کوشتارگە، قایمقامیەتی سلێمانی شوێنی گۆشتفرۆشی دووبرای لە بازاڕی دارە سوتاوەکەی سلێمانی داخست.
قایمقامیەتی سلێمانی، لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەست میدیازان کەوتووە، دەڵێ لەکاتی سەردانی لیژنەی قایمقامیەت بۆ گۆشتفرۆشی دووبرا لە بازاڕی دارە سوتاوەکە، پێنج سەر ئاژەڵی سەربڕدراو لە دوکانەکەدا هەبووەن.
“دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ئەو پێنج ئاژەڵە، مۆری ساختەی کوشتارگەیان پێوەبووە”. قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت، ئەوەش دەخاتەڕوو بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکان داخرا.
میدیازان دەزانێت، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان ئهو گۆشتهی کە گۆشتفرۆشهكان دهیفرۆشن، دەبێت پێشتر لە کوشتارگەی سلێمانییەوە پشکنینی بۆ کرابێت و مۆری ئەوێی بەسەرەوە بێت. لە راگەیەنراوەکەی قایمقامیەت ئەوەش هاتووە “شوێنەکە دادهخرێت و گۆشتەکەش لەناو دەبرێت، هەروەها خاوهنهكهشی رووبهڕووی رێكاری یاسایی دهكرێتهوه