له باره‌ى وه‌رگرتنى 10 هه‌زار دینار
نوێنه‌رى وانه‌بێژان ره‌خنه له یه‌كێتیى مامۆستایان ده‌گرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوێنه‌رى وانه‌بێژانى هه‌رێم ره‌حنه له یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ده‌گرێت، كه له برى پێدانى ناسنامه‌ى مامۆستایه‌تى به وانه‌بێژان بڕی 10 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت، یه‌كێتیی مامۆستایانیش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه ئه‌و پاره‌یه بۆ ناسنامه بێت.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان، به964ـى وت، یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان بارگرانیه‌كی دیكه‌ى له‌سه‌ر وانه‌بێژان زیاد كردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له برى پێدانى ناسنامه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌یان، بڕى 10 هه‌زار دینار له هه‌ر وانه‌بێژێك وه‌رده‌گرن.
وتیشی “بەداخەوە، یەڪێتیی مامۆستایانی کوردستانیش فێربووە لەسەر لاشەی وانەبێژان دەژی و بووە بە مشەخۆر و بەناوی ڪردنی ناسنامه‌ى یەڪێتیی مامۆستایانەوە بڕی 10 هەزار دینار لەهەر وانەبێژێك دەسێنێت”.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌یده‌ن، له برى ناسنامه بێت، به 964 یشى راگه‌یاند “ئه‌و 10 هه‌زار دیناره له برى ئابوونه‌ى هه‌ردوو ساڵى 2023 و 2024 ـه، نه‌ك بۆ دروستكردنى ناسنامه بێت”.
گه‌رمیانى روونیكرده‌وه ناسنامه بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان بێ به‌رامبه‌ره.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌ندامیەتىی له یه‌كێتیه‌كه‌یان ناچاری نییه و ئاره‌زومه‌ندانه‌یه، وتیشی “وه‌رگرتنى ئه‌و ئابوونه‌یه له مامۆستایانى وانه‌بێژ، واتا هاوتاكردنى وانه‌بێژانه به مامۆستایانى هه‌میشه‌یی له هه‌موو مافه‌كاندا”.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ى كه تۆڕی 964 له مامۆستایانى وانه‌بێژ و یه‌كێتىی مامۆستایان ده‌ستیكه‌وتووه، زیاتر له 175 هه‌زار مامۆستا ئه‌ندامى یه‌كێتیى مامۆستایان و زیاتر له 35 هه‌زار وانه‌بێژیش له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.