بازاڕە سوتاوەكەی شێخەڵا پاككرایەوە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە رێگەی تیمێکی فراوان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، پاش سوتانی بەشێک لە مێزەکانی بازاڕی شێخەڵا و خاوێنکردنەوەی تەواوی پاشماوە سوتاوەکان راگەیاند.
دوو رۆژە هەڵمەتەكە بەردەوامە، تیمكەكانی شارەوانی و ژمارەیەك خۆبەخش كارەكانیان كردووە.
لە بەیانیەوە کاسبکاران و دەستگێڕان دەتوانن کار و کاسبی خۆیان بە شێوەیەکی ئاسایی رابپەڕێنن و هاوڵاتیانیش وەک رۆژانی ئاسایی دەتوانن هاتوچۆ و بازاڕی خۆیان بکەن و کاسبکارانیش تەواوی شوێنەکانیان بۆ پاککرایەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ئەم هەواڵەی لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، بە شێوەیەكی زۆر باش شوێنەكە رێكخراوەتەوە بۆ ئەوەی كێشە بۆ دووكاندارەكان و هاوڵاتیان دروستنەبێت.
شەوی چوارشەممە، 5.4.2023 ئاگر لە بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بە 100 دووكان و عەرەبانەی دەستفرۆش گەیشت