هەولێر
کارگەیەکی دروستکردنی بەرماڵ ئاگری گرتووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەسەر رێگای هەولێر بۆ کەسنەزان كارگەیەکی دروستكردنی بەرماڵ ئاگری گرتووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
پەیمانێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە زانیاری ئەوەی لایە کە کارگەکە تازە دەستی کردووە بە دروستکردنی بەرماڵ ئاگرێکی گەورەی لێ کەوووەتەوە.
ئێستا لەلایەن نۆ تیمی بەرگری شارستانی و لە سێ لاوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
کارگەکە بە دیاری کراوی دەکوێتە سەر رێگای کەسنەزان و نزیک لە هەزەی کەسنەزانەوە.
پێداجوونەوە: توانا نەقی