تۆڕەکان لەناو سنەوبەرەکاندا بوون

سێ گومانلێکراو بە 15 تۆڕی ماسییەوە دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە دەریاچەی دوکان 15 تۆڕی ماسیگرتن دەستیانبەسەردا گیرا. پۆلیسی دارستانی سلێمانی سێ گومانلێکراویشی دەستگیر کردووە.

تۆڕەکان لەناو سنەوبەرەکانی نزیک دەریاچەکەوە بوون و لە کاتی هەڵگرتنەوەیان، پۆلیس سێ گومانلێکراو لەو ناوە دەبینێت، کە لەخۆئامادەکردندا بوون بۆ ئەنجامدانی راوەماسی.

لە هەمانکاتدا بەلەمێک و کەڵەکێکیش لەو شوێنە بیندراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 7.4.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):