عەندەلیبی عیراق دێتە هەولێر

میدیازان – پەرستۆ ساڵح – هەولێر

حاتەم عێراقی، هونەرمەندی ناسراوی عێراق، کۆنسێرتێک لە هەولێر سازدەکات لە ٢٥ی کانونی یەکەم، بە قسەی کۆمپانیای رێکخەری کۆنسێرتەکە.

ئەو لەناو هەوادارەکانیدا بە عەندەلیب ناسراوە، کە بە مانای “چۆلەکەی دەنگ خۆش” دێت.

کۆمپانیای LJK کە رێکخەری کۆنسێرتەکەیە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە ٢٥ی کانونی یەکەم ٢٠٢٢ لە هۆڵی وایت لە شاری هەولێر کۆنسێرتێکی گەورەی بۆ حاتەم عیراقی سازدەکەین، کە تێیدا چەندین چالاکی هەمەڕەنگ و بابەتی جیاواز پێشکەشدەکرێت”.

کۆمپانیاکە باسی لەوەشکردووە، کە حاتەم عێراقی خۆشحاڵە بەوەی لە شاری هەولێر ئاهەنگ بۆ هەوادارانی ساز دەکات.

بەگوێرەی پرۆگرامی کۆنسێرتەکە، وابڕیارە بەشێک لە گۆرانیە کۆنەکانی پێشکەش بکات کە هەوادارەکانی یادگاریان لەگەڵیدا هەیە. حاتەم عێراقی لە ساڵی ١٩٦٩ لە بەغداد لەدایکبووە، زیاتر لە ٣٠ ئەلبومی گۆرانی و بەرهەم و کلیپی هەیە