وێنەكە لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی راپەرین وەرگیراوە
تەندروستی راپەڕین: دوو شوێنی مەترسیدارمان داخست
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین دەڵێت، دوو شوێنمان داخستوە كە زۆر مەترسیدار بوون بۆ هاوڵاتیان.
رۆژی چوارشەممە بەشی پشكنین و بەدواداچوون بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە و دەزگای ئاسایش سەردانی نۆرینگەو دەرمانخانە و تاقیگەکانی سنوری قەزای پشدەریانکرد.
نۆرەینگەکان یەکێکیان بە بێ مۆڵەتی سەنتەر چارەسەری کردووە و ئەویتریان زیاد لە سنووری خۆی چارەسەر و نەخۆشیان بینیووە.
هەردوو نۆڕینگەكە داخراون و سزای دارایی دراون چونكە چەندین سەرپێچی دیكەیان كردووە
هەر لەم مانگەدا بەڕێوبەرایەتی تەندروستی راپەڕین 12 نۆرینگەی دیكەی داخستووە و سزای دارایشدراون
ئەم زانیاریانە لە پەیجی فەڕمی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی راپەڕین بڵاوبونەتەوە بە ناوی سیانی بەڕێوبەری تەندروستیەوە و لەئێوارەی رۆژی چوار شەممە لە پەیجەكە دانراوە.