لیۆنێل مێسی 400 ملیۆنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی كۆتایی به هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی هیلالی سعوودی هێنا، كه ده‌یانه‌وێت گرێیه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مێركاتۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا ئاشكرای كرد، یانه‌ی هیلالی سعوودی ئۆفه‌ری مووچه‌ی ساڵانه‌ی 400 ملیۆن یۆرۆی خستووه‌ته به‌رده‌ستی مێسی، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، هه‌ر له ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه.
ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه شتێكی ئاسان نییه، به‌ڵام مێسی پاره‌ی زۆری به‌لاوه گرنگ نییه، چونكه وه‌ك چاودێران باسی ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ر له ئه‌وروپا بمێنێته‌وه و ئاستی یاریكردنی دانه‌به‌زێت، چونكه چاوی له‌وه‌یه له مۆندیالی داهاتووش به‌شداریی بكات.
مێسی به گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا، مێسی له پاریس ئاسووده نییه و ده‌یه‌وێت كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بڕوات، هاوكات یانه‌ی بارسێلۆناش چاوی له‌وه‌یه مێسی بباته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام ئه‌م كاره ئاسان نییه و پاره‌ی پێویسته، جگه‌وه‌ی ده‌بێت یانه‌ی بارسێلۆنا پابه‌ندی یاسای یاریی دارایی خاوێن بێت و به پێی توانای دارایی خۆی گرێبه‌ستی نوێ ئه‌نجام بدات.