بە مەیدانی سەردانیان دەکەن
لە نەرویجەوە هاتوون و کەلوپەل بۆ چاکسازییەکانی هەرێم دابیندەکەن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
رێکخراوی ICJ نەرویجی بەشێک لە پێویستیی چاکسازییەکانی هەرێم دابیندەکات، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی هەرێم لیستی پێویستیەکانیان ئاراستە کردوون.
تۆڕی 964 دەزانێت، ئێستا لیژنەیەکی رێکخراوەکە بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەرێم بەسەر چاکسازییەکاندا دەگەڕێن و پێویستییەکان دەستنیشان دەکەن.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار زیندانیکراو لە شەش چاکسازیدان.
ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی بە تۆڕی 964ـی راگەیاند، ئەو رێکخراوە سۆنەری ئاشکراکردنی ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی تەندروستی، وەک ئامێرەکانی تاقیکردنەوەی زەخت و شەکرە و هەندێ نەخۆشیی دیکە دابیندەکەن.
رێکخراوەکە رۆژی دووشەممە 3.3.2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی کردووە و ئەمڕۆ چوارشەممەش 5.3.2023 سەردانی چاکسازییەکانیان دەستپێکردووە.
‘لەناو چاکسازییەکاندا ئەگەر پێویستمان بە بینا هەبێت ئەو رێکخراوە ئامادەیە بۆمان دروستبکات” ئیحسان عەبدولرەحمان وای وت.