ناحیەی سورداش لە چاوەڕوانی پارکێکدا

میدیازان – كوردستان ئەحمەد – هەولێر

ساڵی ٢٠١٤ بەردی بناغە بۆ پارکێک دانرا لە ناحیەی سورداشی سلێمانی، دواتر بەهۆی قەیرانی دارایی راگیرا، ئێستا دووبارە بڕیاردراوە لە دروستکردنی، بەڵام پارەی بۆ خەرج ناکرێت، بە قسەی بەرپرسانی ناحیەکە.

“بەردی بناغەی پارکێک لە ٢٠١٤ەوە بۆ ناحیەی سورداش دانراوە و پارەی بۆ خەرج ناکرێت”

پرۆژەی پارکەکە بە گوژمەی ١٠٠ ملیۆن دینارە، بڕیارە لە پاش وەرگرتنی پارە، لە ماوەی ٩٠ رۆژدا تەواو بکرێت.

بە قسەی محەمەد شێخ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی سورداش بۆ میدیازان، چەكی بانكییان بۆ پارەكە وەرگرتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە كەی پارەكەیان بۆ خەرج دەکرێت.

“پرۆژەی پارکەکە بە گوژمەی ١٠٠ ملیۆن دینارە”

پاركەكە پێكدێت لە سەوزایی و سیستمی ئاو، شاری یاری منداڵان و شوێنی دانیشتنی خێزانی، ئەمە جگە لە شوێنی چالاكییە كۆمەڵایەتییەکان. ناحیەی سورداش، سەر بە قەزای دوكانە و دەكەوێتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی