مامۆستا زیاد كردییه‌ به‌زمی خۆی

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی هندرێن، گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی كوردستان، به‌م بۆنه‌یه‌ مامۆستا زیاد کە ساڵانێک سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ بوو، له‌گه‌ڵ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ئاهه‌نگی گێڕا و گۆرانی وت.

مامۆستا زیاد، كه‌ به‌ “زیاد كاڵێ كاڵێ” ناسراوه‌ و له‌ ڤیدیۆكان دیاره‌ و قاتێكی ره‌شی له‌به‌ره‌ و چاویلكه‌ی ره‌شی له‌ چاوه‌، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌ و له‌ دوای یارییه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ هانده‌ران هه‌ڵپه‌ڕكێی ده‌كرد و گۆرانی ده‌وت.