عارەبانەی لەفەفرۆشەکان بە شۆفڵ هەڵگیران

+964
دیلان محەمەد جەزا-سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تیمێکی شارەوانی چوونەتە گەڕەکی کانی با، دەستیانکردووە بە لابردنی ئەو عارەبانانەی لە فولکەی گەڕەکەکە دانراون.

ژمارەیان حەوت عارەبانە بوو، لەفەی جۆراوجۆریان دەفرۆشت، بەڵام هەمویان لابران.

محەمەد عەلی، خاوەنی یەکێک لە عەرەبانەکانی کانی با، بۆ  964 قسەیکرد، دەڵێت: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئاگادار کراونەتەوە بۆ لابردنی عەرەبانەکانیان، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تیمێکی شارەوانی بە شۆفڵ عەرەبانەکانیان لابردوون.

محەمەد عەلی باسی لەوەکرد، لە ساڵی 2009-ەوە لەو جێگەیەدا کار دەکەن و زیاد لە ھشت جار عارەبانەکانیان لەلایەن شارەوانیەوە لابراون.

گەڕەکی کانی با، دەکەوێتە نزیک فولکەی بازنەیی مەلیک مەحمود لە پارێزگای سلێمانی.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی