60 مەتری هەولێر هێڵكاری دەكرێتەوە

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

كۆمپانیایەكی ناوخۆی هێڵكاری بۆ شەقامی 60 مەتری هەولێر دەكات، وابڕیارە هەموو شەقامەكانی كوردستان هێڵكاری بكرێن.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك ئامێر و رەنگی تایبەتی كڕیوە بۆ هێڵكاری و رەنگکردنی شەقامەكان، ئەو ئامێرانە سێ مانگ لەژێر تاقیکردنەوە بوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ئامێرەكەمان بەدەستی كاری ناوخۆی تاقیكردەوە و شەقامێكمان لە عەنكاوە هێڵكاری و رەنگ كرد، بۆمان دەركەوت رەنگەكە و شێوازی هێڵكاریەكە زۆر جوان و رێكوپێكە، بۆیە بڕیارماندا دەستبكەین بە رەنگکردنی شەقامەكانی دیكە.

وتەبێژی هاتوچۆ دەشڵێت، بەمزوانە دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوە و هێڵكاری و رەنگكردنی شەقامی 60 مەتری و تەواوی شەقامەكە هێڵكاری دەكرێتەوە.

فازڵ حاجی، ئەوەشی وت “لە مانگی رەمەزاندا دەستدەكرێت بە هێڵكاری شەقامی 60 مەتری.

ئەو كۆمپانیایەی كە سەرپەرشتی ئەم هێڵكارییە دەكات، سەرجەم كارمەندەكانی ناوخۆین و سەرپەرشتیار و ئەندازیاری پڕۆژەكەش ناوخۆین و پشت بە دەستی بیانی و دەرەكی نابەسترێت.